ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر رێگای کەلار دەربەندیخان، لە روداوێکی ھاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕوداوەکە لە نزیک بانی پێواز لەنێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ کابینەدا رویداو لەئەنجامدا هەردوو سەرنشینی ماتۆرسکیلەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە رێگای نێوان کەلار - دەربەندیخان بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە ٣کەس گیانی لەدەست داوە و چوار ھاوڵاتیش بریندار بون