لە گوندێکی سنووری عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و پێنج کەس بوونە قوربانی .
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە تاوەکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون و تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و لەسەر دوو رێیانی گوندی کەفرجنە تەقیوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر لەم هەفتەدا لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆسەر ناوەندی شاری عەفرین و نەخۆشخانەی شیفا لەو شارە، لانی کەم 21 کەس گیانیان لەدەستدا کە 17 کەسیان سڤیل بوون و چوار کەسیشیان کارمەندی نەخۆشخانەکە بوون .
لە ساڵی ٢٠١٨ وە لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا، عەفرین لەژێر دەستی هێزە کوردییەکان دەرهێندرا و ئێستا لەژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە کە لە تورکیاوە نزیکن .