گرێبەستێکى نوێ بۆ گواستنەوەى هالاند پێشکەشى دۆتمۆند دەکرێت

  2021-06-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یانەى چێڵسى ئینگیزى گرێبەستێک بە بڕى 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینى هالاند پێشکەشى یانەى بروسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى دەکات.

میدیاکانى نزیک لە یانەى بلونزى لەندەنى بڵاویانکردەوە،  یانەى چێڵسى ئامادەیى دەربڕیوە  تامی ابراهاماى هێرشبەرى یانەکەى و بڕى 70 ملیۆن یۆرۆ  پێشکەشى یانەى بروسیا دۆرتمۆند کردووە لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى ئیرلینگ هالاندى تەمەن 20 ساڵدا.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتریش یانە لەندەنەکە ئامادەى دەربڕیبوو بۆ گۆاستنەوەى یاریزانە نەرویجیەکە و بۆ ئەو مەبەستەش قسەیان لەگەڵ بەرپرسانى دۆرتمۆند کردووە.

تاکە هۆکار بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەى یاریزانەکە تەنها لایەنى داراییە و یانە ئەڵمانیەکە ئامادەنیە بەکەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى هالاند ببن.

جگە لە چێڵسى زۆرێک لە یانە ئەوروپیەکان لە سەروهەموویانەوە ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە چاویان لەسەر تواناکانى ئەو یاریزانە لاوەیە.




ڕیکلام