مانگی داهاتوو کازمی سەردانی ئەمریکا دەکات

  2021-06-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە بەم نزیکانە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی واشنتۆن بکات وسەردانەکەش چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، لە ئێستادا هەماهەنگی دەکرێت بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی کازمی بۆ واشنتۆن، کە بڕیارە چوار بخایەنێت.

سەرچاوەکان ئاشکرایکردووە، چاوەڕواندەکرێت لە مانگی داهاتوودا کازمی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کازمی لەگەڵ خۆیدا ٥ دۆسیە لەگەل خۆی دەبات بۆ ئەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا تاوتوێی بکات، کە بریتین لە خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی و وزە و خوێندن.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئاشکرایکردووە، لەگەل کازمی ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتەکەی لەگەڵدا دەبێت، لە دیاترینیان وەزیری دارایی و دەرەوە و نوێنەرێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر لە ٢٠ مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ دوای ماوەیەک لە دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق گازمی سەردانی ئەمریکای کرد.



ڕیکلام