دادگایەکی ئەمریکا سزای ٢٣ ساڵ زیندانی بەسەر ژنە سیخوڕە دەستگیرکراوەکەی هەولێردا سەپاند

  2021-06-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، دادگای ویلایەتی مینیسۆتا سزای ٢٣ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ژنە سیخوڕەدا سەپاندووە کە لە هەولێر دەستگیرکرا.

 بەپێی ئەو  میدیایانە، ئەو   ژنە بە تۆمەتی ئەوەی لەکاتی ئەرکەکەیدا پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی لوبنانی هەبووە و زانیاری نهێنی دەربارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق داوە بەو پیاوە لوبنانییە و پیاوەکەش پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی هەبووە و زانیارییەکانی بۆ ئەو گرووپە گواستووەتەوە .

ئەو ژنە ناوی تەواوی مریەم تەها تۆمسنە  تەمەن 62 ساڵە  کاری وەرگێری کردووە بۆ هێزە ئەمرییەکیەکان   لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لە سەرەتای 2020،  ئەو ژنە زانیاری لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە و ئەو کەسانەشی بەشداربوون تێیدا داوەتە حزبوڵا .

مەریم بەهۆی کارەکەى توانیوویەتى دەستى بگاتە زانیارییە نهێنینەکانی  و دواتر ئەو زانیارییانەی داوە بەو کەسە لوبنانییە کە لە پەیوەندی سۆزداریدابووە لەگەڵیدا.



ڕیکلام