سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق: دوای ئەوەی سەدان هاوڵاتی مردن ئینجا پارە بۆ كەرتی تەندروستی تەرخان دەكەن؟

  2020-07-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەوەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوەی سەدان هاوڵاتی عێراقی مردن ئنجا 50 ملیار دینار تەرخان دەكات بۆ كەرتی تەندروستی .

حەسەن كەعبی كە هاوكات سەرۆكی شانەی قەیرانی پەرلەمانی عێراقیشە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، زۆر سەری سوڕماوە لەوەی كە دوای ئەوەی كارەستان ڕودا لە عێراقدا ئەو كاتە وەزارەتی دارایی 50 ملیار دینار تەرخان دەكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا .

كەعبی ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی سەدان كەس لە ڕۆڵەكانی ئەك گەل مردن بەهۆی كەمی ئۆكسجین و نەبوون بێدی مانەوە و پێداویستی پزیشكی لە وڵاتدا ئەو كاتە وەزارەتی دارایی پارە تەرخان دەكات .

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان پێی وایە دەستی دەستی و كات بەفیڕۆدان و دواخستنی داواكانی شانەی قەیرانەكان لەلایەن وەزیری دارایی و كۆمەك نەكردنی وەزارەتی تەندروستی بە بودجەی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا و نەبوونی كەلوپەلی پزیشكی و دەرمانی پێویست، هۆكاری سەرەكی بوون بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدانەكان بەو ژمارەی زۆرە .

ئەو وتانەی جێگری سەرۆكی پەرلەكانی عێراق لە كاتێكدایە دوێنی ئەنجومەنی وەزیران فرمانیكرد بە وەزارەتی دارایی، بڕی 50 ملیار دینار تەرخان بكات بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ پیشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی روبەڕوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا .



ڕیکلام