ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نیگەرانی توندی خۆی لەبارەی دەنگۆکانی مردنی چالاکوانی سوری (ئەمین عیسا) دەربڕی کە لەزیندانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (پەیەدە) دا بووە.
لە راگەیەندراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا لە پێگەی فەرمی خۆی لە سوریا باسی لەوەکردووە، پێویستە "لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و خێرا و پێویست" ئەنجامبدرێت و ئەو کەسانەشی کە بەتاوانەکە هەستاون، ریکاری پێویستییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.
پێشتریش، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کورستان لە سوریا رایگەیاند، عیسا ئەمین لەئەنجامی ئەشکەنجەدانەوە کاتێک لە زینداندابووە گیانی لەدەستداوە.
ئەمین عیسا، خەڵکی شاری قامیشلۆی سهر به پارێزگای حهسهكهی رۆژئاوای کوردستانە و لهلایهن ئاسایشی هێزەکانی سوریای دیموکرات (پهیهده) دهستگیركراوه، دوای تێپەڕبوونی چهند كاتژمێرێك بەسەر دەستگیرکردنی، گیانی لەدەستداوە.