هونەرمەندێکی ئێرانی پاش 50 ساڵ ریشی خۆی تاشی

  2020-07-02  | 
واشنتن
ئێبی گۆرانیبێژی فارس پاش ٥٠ ساڵ ریشی خۆی تاشی
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی بەشداریکردن لە کارێکی خێرخوازی، ئێبی هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی پاش نزیکەی 50 ساڵ ریشی خۆی تاشی.

ئیبراهیم حامێدی کە نازناوی هونەرییەکەی ئێبی-یە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، هەروەک پێشتر بەڵێنی دابوو، لەپێناو کۆکردنەوەی ١٠ هەزار دۆلار یارمەتی ماددی بۆ رێکخراوی یونیسێف، لەرێگەی ناوەندی خێرخوازی (لەگەڵ تۆ)، پاش نزیکەی ٥٠ ساڵ ریشی خۆی تاشیوە.

ئێبی گۆرانیبێژی بواری میوزیکی پۆپی ئێرانی، ساڵی ١٩٤٩ لە تارانی پایتەختی ئێران لەدایک بووە و دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رووی ئەمریکا کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبۆم گۆرانی فارسییە و دامەزرێنەری ناوەندی خێرخوازی (لەگەڵ تۆ)یە و لەو رێگەوە یارمەتی بۆ رێکخراوە خێرخوازییەکان کۆدەکاتەوە.



ڕیکلام