وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم گەنجینە و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە سبەینێ سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامةیری تۆڕی هەواڵی ژیان لە هەولێر، وەزارەتی دارایی و ئابوری فەرمانێکی ئاڕاستەی گەنجیە و بانکەکانی کردووە و سبەینێ سێشەممە 5ی تەموزی 2021، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو بەڵام بۆ ئەم مانگە لەوادەی خۆی دواکەوت و تائێستاش، تەنها موچەی چوار وەزارەت دابەش کراوە.