وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 2566 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکران و 154 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 2566 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکران و 154 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٥٦٦ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش هەزار و ٤٨٣ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٥٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٣٥ هەزار و ٤٢٩ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٢٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ١٩٦ هەزار و ٤٤٦ تووشبووش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.