بە تەمەنترین پیاوی جیهان یادی 113ساڵەی لە دایکبوونی دەکاتەوە

  2021-07-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئمیلیۆ فلۆرنس مارکیز خەڵکی دورگەی پۆرتۆریکۆ، لە خۆئامادەکردندایە بۆ ئاهەنگێران بە بۆنەی ١١٣ ساڵەی لە دایکبوونییەوە، کە لە مانگی ئابی داهاتوودا دەبێتە بە تەمەنترین پیاوی سەر زەوی.

ئمیلیۆ کە لە ٨ی ئابی ١٩٠٨ لە دایک بووە، بەم نزیکانە ناوی چووەتە ناو کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان و بووە خاوەنی بڕوانامەی بە تەمەنترین کەس کە لە ژیاندا ماوە.

ئەو پیاوە دووەم کەسی ناو خێزانە ١١کەسییەتی، بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ لەگەڵ هاوژینەکەی (ئەندریا بیریز )پێکەوە بوون، تا لە ساڵی ٢٠١٠ کۆچی دواییکردووە.

بە گوێرەی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی چوار منداڵن و پێنج نەوە و پێنج نەوەی نەوەکانی هەیە.

ئمیلیۆ لە ئێستادا لە شاری (ڕید بیدراس ) لە دورگەی پۆرتیۆریکۆ لەگەل دوو کوڕی ژیان بەسەر دەبات.

میدیا ناوخۆییەکانی پۆرتۆریکۆ بڵاویانکردەوە، ئەم پیاوە هەستی بە دەگمەن گوێی لە شت دەبێت، لە تەمەنی ١٠١ ساڵیدا نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە بۆ دانانی ئامێرێکی ڕێکخستین لێدانەکانی دڵی، بەڵام هێشتا بەهێزە و تەندروستی باشە.

بە گوێرەی میدیاکان پێشتر خۆی وتوویەتی هۆکارەی هەرە سەرەکی بۆ تەمەن درێژییەکەی، ژیانی خۆشویستووە و زۆر خۆی پاراستووە لە تورەیی.

یەکێک لە کچەکانی بە کتێبی گینسی وتووە، باوک لەسەر ڕێزگرتن و خۆشەویستی گەورەی کردووەو و هەمیشە ئامۆژگاری کردووە، هەموانت خۆش بوێت و چاکە لەگەڵ خەلک بکەن و بۆ هەموو کارێکی باش بەشداری خەڵکی بکەن.



ڕیکلام