فڕۆکەیەکى ڕوسى بە 35 سەرنشینەوە دیار نامێنێت

  2021-07-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فڕۆکەیەکى ڕوسى لە جۆری AN-26 بە 35 سەرنشینەوە دیار نامێنیت، بەپێى زانیاریەکان پێدەچێت ئەو فڕۆکەیە کەوتبێتە ناو دەریاى ئەو خوتسکەوە.

ئاژانسى ڕیا نۆڤەستى ڕوسى بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لەکاتی فڕینیدا لە شاری پێترۆپاڤلۆڤسک لە ناوچەی کامچاتکا بەرەو گوندی پالانا پەیوەندی بە تاوەری پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەکەوە نەماوە.

دەشڵێت: دوایین دەرکەوتنی فڕۆکەکە لە دوورگەی کامتشاتکای بووە لە رۆژهەڵاتی رووسیا و پێدەچێت کەوتبێتە ناو دەریاى ئەوخوتسکەوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکە، فڕۆکەکە 28 سەرنشین و منداڵێک و شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابووە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە چۆنیەتى ڕوودانى ڕووداوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی فڕۆکەکەوە نییە.

ئەلیکساندەر زەبۆلچینکە، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کامتشاتکا بە ڕیا نۆڤەستى ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ئەو زانیاریانە پشتڕاستنەکراونەتەوە کە باس لەوە دەکەن فڕۆکەکە کەوتبێتە ناو دەریاوە.

حکومەتی روسیا بە دوو هێلیکۆپتەر دەستی بە پشکنین و لێکۆڵینەوە کردووە و فڕۆکەیەکی تایبەتیشی خستووەتەگەڕ بۆ بەدواداچوون.

 



ڕیکلام