تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەرێکى دوبەی ڕوویدا

  2021-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی گڕگرتنى کۆنتەینەرێک و زیاد بوونی ئاگرەکە تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری جەبەل عەلی لە شاری دوبەى ڕوویدا.

حکومەتی دوبەی  ڕایگەیاند، "ئاگرێک لە یەکێک لە کۆنتەینەرەکان لەنێو کەشتییەکی راگیراو لە بەندەری جەبەل عەلی کەوتەوە. تیمێکی هێزێکی بەرگریی شارستانی دوبەیش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن ". 

دەزگا بەرپرسەکانی دوبەی تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە و زیانەکانیان ئاشکرانەکراووە بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پەیوەندیدار بە وەڵامدانەوەی رووداوە ئیمێرجنسییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

 تەقینەوەکە درەنگانێکى شەوی ڕابردووبووە  و دەنگەکەشی لە سەرانسەری شارەکە بیسترا و چەندین باڵەخانەش لەریونەتەوە.  

 

 

 



ڕیکلام