بنکەیەکی ئەمریکا لەسوریا هاوەن باران کرا

  2021-07-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە نزیک دیر زووری سوریا بە چەکی هاوەنی قورس بۆردومانکرا.

ئاژانسی  سپۆتنیکی ڕوسی بڵاوکردەوە ، بنکەى  کونیکۆی  ئەمریکی کە نزیکە لە  کۆمەڵگای باڵاوتنى غازی سروشتى ناوچەکە لە دیرزوور لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوە هاوەن باران کراوە .

ئاماژەى بەوەشکردووە، بە پێی زانیارییەکان هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانی لێنەکەوتووەتەوە و زیانەکان مادیبوون.

ئەمەش چەندەمین جارە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوە هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و هاوکات ژمارەیەک سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەو بڕوایەدان کە "سیاسەتی بایدن لەوەڵامدانەوە و هێرشکردنە سەر گرووپە میلیشیاکانی ئێران چالاک نییە و هیچ کاریگەرییەکی نییە.

رۆژنامە ئەمریکییەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەبڕوای سیناتۆرە کۆمارییەکان سیاسەتی ئیدارەی بایدن لەوەڵامی هێرشی میلیشیاکانی ئێران؛ بە سیاسەتێکی سکشستخواردوو لەقەڵەمی دەدەن و لەوبڕوایەدان کە وەک پێویست کاریگەری نییە لەبەرامبەر هێرشەکانەوە.

هاوکات، جیم ئەینۆف ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە بە رۆژنامە ئەمریکییەکەی راگەیاندووە، "بەهیچ شێوەیەک لەو هێرشە بەردەوامانە خۆش نابین کە گرووپە میلیشاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر ئەندامانی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ئەنجامی دەدەن".

رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو بە فەرمانی راستەوخۆی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان کردەسەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەسەر سنووری عێراق-سوریا و بەوهۆیەشەوە چوار چەکداری سەر بەو گرووپە کوژران.



ڕیکلام