ژمارەى گیانلەدەستدانى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکەى زیقار بۆ 36 کەس بەرزبوەوە

  2021-07-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا لە نەخۆشخانەی (ئەلحوسەین) تایبەت بە چارەسەکردنی تووشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار، 36 کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی تەندروستی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئاگرکەوتنەوەکەوە و گەورەیی ئاگرەکەوە، بەڕێوەبەری گشتی  بەرگری شارستانی بەڕێکەوتووە بۆ پارێزگای ناسریە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی تەقینی ٣ بوتڵی ئۆکسیجینەوە کەوتووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئایاری ڕابردوودا، ئاگرێک لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی ڕۆژهەڵاتی بەغدا کەوتەوە، کە تایبەت کرابوو بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا، لە روداوەکە ٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەسەر روداوەکەش حکومەت حسین تەمیمی وەزیری تەندروستی پیشووی عیراق و چەند لێپرسراوێکی دیکەی کەرتی تەندروستی لە نەخۆشخانەکە و وەزارەتی تەندروستی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.



ڕیکلام