له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆكایه‌تیه نوێیه‌كه‌ی ئێران –ئیبراهیم ڕه‌ئیسی- چه‌ندین دۆسیه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن، هه‌موشیان ئاڵۆز و تێكچرژاو ، پاشخان و پاڵنه‌ر و ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییان هه‌یه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌دا سیاسه‌تی سه‌رۆكه نوێیه‌كه ئاشكرا ده‌كات، به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ندی نێوان دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی وه‌ك –سیاسه‌ت و ئاین-دا، كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و وڵاته له‌نێوان بڕیاره دینیه‌كانی ویلایه‌تی فه‌قێ و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانیدا كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌تایبه‌تی له حاڵێكدا كه ئێسته‌شی له‌سه‌ر بێت ویلایه‌تی فه‌قێ حكومه‌ت به یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی شۆڕش وێناده‌كات و هه‌مان چاوه‌ڕوانیشی لێی هه‌یه، نه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی و كیان و بونێكی نێو ده‌وڵه‌تی.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ، له ململانێی نێوان دوو باڵی توندڕه‌و ڕیفۆرمخوازدا( له‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵی توندڕه‌و به‌و پێیه‌ی خودی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی یه‌كێكه له‌وان) مانای ئه‌وه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه ئه‌وان ده‌بێت ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كان گه‌رم بكه‌ن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن –به عوهده‌ی ئه‌وانه-، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازه‌كان هیچ به‌ده‌ست نین و له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا هیچیان پێناكرێت و ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگیش نین له‌كاتی بڕیارداندا، ئه‌وه‌ش كه هه‌یه و ناویان لێناوه ڕیفۆرمخواز و نمایشی پێده‌كه‌ن دوو ئامانجی سه‌ره‌كییان له پشته‌وه‌یه ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: نیشاندانی ڕووی جوانی ئێران به دونیای رۆژئاوا كه فره‌یی له‌و وڵاته‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و وڵاتێكی تاكلایه‌نه‌ی داپڵۆسێنه‌ر و تاكڕه‌و نییه.
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی شكست و ناته‌واویه‌كان هه‌یه - له‌كاتی پێویست دا –بیخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میدیاش ئازاد نییه له‌و وڵاته‌داو ئه‌وه‌ش كه هه‌یه به‌ده‌ست باڵه توندڕه‌وه‌كه‌وه‌یه ده‌نگیان به هیچ جێگه‌یه‌ك ناگات، هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا له 2015 دا لۆمه‌و سه‌ركۆنه‌ی حه‌سه‌نی رۆحانی و جه‌واد زه‌ریفیان كرد كه گوایه خیانه‌تیان له كاره‌كانیان كردووه و له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ی ئۆبامادا نه‌رمییان نواندووه.
واش ده‌رده‌كه‌وێت به‌هاتنه پێشه‌وه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئێران چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ناكرێت، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه ده‌ستی توندڕه‌وه‌كان كورت بكرێته‌وه‌و نه‌هێڵرێت ڕابه‌ر و سوپای پاسداران هێنده هه‌مه‌كاره‌ی وڵات بن و قسه‌ی ئه‌وان كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌وانه‌ش كێشه‌ی ئه‌تۆمی، موشه‌كی دوورهاوێژ، ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی چوارده‌ور و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر له هه‌موویان گرنگتر دۆخی ئابووری وڵات و ئاستی بژێوی هاوڵاتیان، هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی ڕه‌ئیسی دانراون و له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری یه‌كجاریدان و كه‌سیش نازانێت چاره‌نوسیان چی ده‌بێت؟
به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌ئیسی ده‌ست بۆ دۆسییه ناوخۆییه‌كان ببات و ڕاسته‌وخۆش سوپا پشتیوانی بكات، له‌پێشی هه‌مویانه‌وه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌رخۆپێشاندانێك كه ڕوو بدات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ڕیفۆرمخوازه‌كان له پشتیانه‌وه بن، كه له‌م دواییانه‌دا هێرشی توند كرایه سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كانیان و سه‌رجه‌میان داخران، هه‌روه‌ها ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئابووری به‌و شێوازه‌ی كه خۆیان مه‌به‌ستیانه.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن گرنگترین دۆسیه، كێشه ئابورییه‌كانی ئێرانه، كه له ئێستادا وه‌به‌رهێنان دابه‌زیوه بۆ 7% و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 37% و به‌هۆی سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا و په‌تای كۆرۆنا‌وه فرۆشتنی نه‌وت كه‌میكردووه بۆ 29 ملیار دۆلار
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته پرۆژه‌یه‌كی خۆی هه‌یه و له‌م خاڵانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
پێدانی قه‌رزی بچوك بۆ خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، پشتیوانی كردنی زیاتری حكومه‌ت بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی، كردنه‌وه‌ی 4 ملیۆن خانوو شوقه بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، دابینكردنی 4 ملیۆن هه‌لی كار، بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه بێكارن سودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن، دابه‌زاندنی كرێی شوێنه حكومیه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی زۆر بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بیسترێت و پێیان وایه ده‌ره‌قه‌تی سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا نایه‌ت، و بگره گرفت و ئاریشه ئابوورییه‌كان زیاتر ده‌كات.
گومانی تێدا نییه، له‌م دواییانه‌دا و به‌تایبه‌تی له نیوه‌ی یه‌كه‌می 2021 دا دیدو تێڕوانینی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام شرۆڤه‌كاران باوه‌ڕیان وایه ئه‌وه‌ی كه ترامپ پێشتر بونیادی ناوه به‌و ئاسانییه كۆتایی نایه‌ت، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌یی ئێران له وڵاتانی عێراق، سوریا، لوبنان و یه‌مه‌ن و له‌و وڵاتانه‌دا له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا وه‌ستاوه‌ته‌وه.
شاره‌زایان پێیان وایه ئێستای ئێران له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ده‌چێت له ساڵه‌كانی كۆتایی و به‌ر له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، سیسته‌مێكی شمولی داپڵۆسێنه‌ر، نیشاندانی هێزی سه‌ربازیی و ته‌كنۆلۆژی ناڕاست، نیشاندانی توانای دبلۆماسی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌ڵام هیچ له‌وانه نه‌یتوانی ڕێ له خلۆربوونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بگرێت، هه‌موانیش ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانن كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ته‌نها به‌رۆكی به‌رپرسانی نه‌گرتووه‌و میلله‌ت و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌چۆكدا هێناوه و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئێرانیش دروستكردووه و به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌سته‌ویه‌خه‌ن له‌گه‌ڵ كێشه ئابورییه‌كان، هه‌ر بۆیه دوور نیه چاره‌نوسی ئێرانیش هه‌مان چاره‌نوسی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بێت و ته‌نها سه‌رۆكێكی وه‌ك میخائیل گۆرباتشۆڤی ده‌وێت -پرۆستۆرۆكا- كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.