پلاستیک ژەهرێکە ڕۆژانە بەرکەوتنمان لەگەڵی هەیە ژیانی مرۆڤەکانی داگیرکردووە سروشت و ژینگە و تەندروستی لەناو دەبات هۆکاری زۆر بەکاهێنانی بۆ کەمی تێچووی دەگەڕێتەوە.
لەشکر حمید پسپۆڕ و ئەندازیاری خۆراک دەڵێت، ئەو مادانەی نایلۆن و پلاستیکی لێ دروست دەکرێت مادەی ئۆرگانی یە کە پێکهاتەکانی نەوتە لە سەرچاوەی غازی سروشتی و نەوت و خەڵوز کە لەگەڵ مادەی پۆلیمەر دروست دەکرێت کە بە تەواوی یەکناگرن و لە کاتێکدا خواردنی گەرمی تێ دەکرێت یان ئاو و شلەمەنی مادەکە توشی داخوران دەبێت و تێکەڵی خواردنەکە دەبێت.
ئەوشەی وتووە، ئەو کەرەستە پلاستیکانە ماددەی کیمیای ژەهراوی (ئێپیکلۆرۆهایدین و بیسفینۆڵ ئەی) تێدایە کە لە ئاودا دەتوێنەوە دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە دەبێتە هۆی دابەزاندنی بەرگری لەش و دابەزاندنی کەمی ڤیتامینەکان و هۆکارە بۆ نەخۆشی شێر پەنجەی یەکان و و نەخۆشی گورچیلە و کۆئەندامی زاوزێ و دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین کە کاریگەری خراپی هەیە بۆ نەزۆکی ئافرەت . "
ئەو شارەزایە دەشڵێت، بۆیە زۆر ترسناکە قاپی پلاستیک ماددە پلاستیکی یەکان لە چێشتخانەکان بەکار بهێنرێت بۆ خواردنی سەفەری و خواردن و شلەی گەرم پێویستە قاپی شووشە یان قاپی گیای کە مادەی کیمیای تێدانی یە بەکاربهێنرێت .