کەشناسی عێراق هۆشداری دەدات لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

  2021-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینییەوە تا سێ ڕۆژی دیکە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە .

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی عێراقی، کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ساماڵە و لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق .

دەستەی کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کەشو هەوای ڕۆژانی شەممە ویەک شەممە و دووشەممە بەهەمان شێوە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەکو ڕۆژی پێشوو دەبێت .

لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، پلەکانی گەرما لە جیهان و عێراقیش، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 50 پلەی سیلیزی تێپەڕاند.

شارەزایانی بواری کەشناسیش، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما دەکەن و لەوبڕوایەدان بۆسەروو 60 پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە.

هاوکات، هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە کەنەدا تا ئێستا زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە و بۆیەکەمجاریش دوای چەندین دەیە پلەی گەرما لەو وڵاتە  45 پلەی سیلیزی تێپەڕاند.



ڕیکلام