فڕۆکەیەکی روسی بە 17 سەرنشینەوە دیارنەما

  2021-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی نوڤۆستی روسی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی روسی بە 17 سەرنشینەوە لەناوچەیەکی تۆمسک لە سیبیریای روسیا لەسیستەمی راداڕی روسیا دیارنامێنێت.

بەگوێرەی ئاژانسە روسییەکە، فڕۆکەکە لەجۆری A28ە و لەناوچەی باختشاری روسیا لەسیستەمی راداری ئەو وڵاتە دیار نەماوە و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان تایبەت بە دۆزینەوەی دەستیپێکردووە.

هەر لەوبارەیەشەوە، ئاژانسی هەواڵی تاس بەپشتبەستن بە سەرچاوەی تایبەت لە دەسەڵاتی هێڵی ئاسمانی روسیاوە ئاماژەی بەوەکردووە، چوار منداڵ لە نێو سەرنشینەکانی فڕۆکەکەدا هەن و جەختی لەوەشکردووەتەوە، فڕۆکەکە پێش ئەوەی لە سیستەمی رادارەکە دیارنەمێنێت، لە رێڕەوی خۆی لایداوە.



ڕیکلام