وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئامارەکانی کۆرۆناوە: کارەسات بەڕێوەیە

  2021-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە لەم دواییانەدا؛ بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا، ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێ لە داهاتوودا.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەوەی كە بەدی دەكرێ سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان، ئەگەر بەریەككەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەی تەندروستیش، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پێشنیارەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو. 



ڕیکلام