سۆرانی  |  بادینی  |  English      

تەندروستی دهۆک داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

  2021-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی تەندروستی دهۆک داوا لە حکومەتی هەرێم کرد، بەهۆی دووبارە تەشەنەکردنەوەی کۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبوان داوا دەکات قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرێتەوە.

حەمزە رەزیکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 2 هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، بەپێچەوانەوە بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت.

ئەو هۆشداریەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا زۆر زیادیکردووەتەوە، بەشێوەیەک بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی ڕۆژانە زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.