ئەمڕۆ ئێوارە هەڵبژاردەی عێراق راهێنەری نوێی بۆ یارییەکانی قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنی جامی جیهانی دەستنیشانکرد
هەڵبژاردەی عێراق کە مانگی رابردوو سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنی جامی جیهانی مسۆگەرکرد دوای ئەوە راهێنەری یانەکە کاتانیچی راهێنەری لە ئەرکەکەی دوورخستەوە ،
لەوکاتەوە ناوی زۆر راهێنەری دەرەوە و ناوەوەی عێراق بە هەڵبژاردەکەوە دەبەستراوە .
تاکوو ئەمڕۆ کە راهێنەری نوێ دیارییکرا کارلۆس کیرۆشی پرتوگالی و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران نزیکترین پاڵێوراو بوو .
بەڵام ئەمڕۆ فیدراسیۆنی هەڵبژاردەکە رایگەیاند کە لەگەڵ دیک ئەدڤۆکاتی هۆڵەندی رێکەوتوون و ئەمڕۆ ئێوارەش بە فەرمی گرێبەستەکە راگەیەنرا.
ئەدڤۆکاتی تەمەن 74 ساڵ پێشتر راهێنەری زۆر هەڵبژاردەی گەورەی وەکوو ( هۆڵەندا و بەلجیکا و سڕبیا بووە ) وە ساڵی رابردووش راهينەری یانەیەکی گەورەی وەکوو فاینۆرد بوو .