چوار تۆمەتبار دەستگیركران

  2023-01-08  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەکێکیان بەرێوەبەری هۆتێلێک بووە و هاوڵاتییەكیان دەستبەسەر كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمارکرد لەسەر چەند تۆمەتبارێك بەھۆی ئەوەی كە لەهۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەڕێوەبەر و كارمەندانی یەكێك لەهۆتێلەكانی ناوشاری سلێمانین.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی وەبەشدا ، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە ئەو تۆمەتبارانە بێ‌ گەڕانەوە بۆ پۆلیس و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەر كردووە بەهۆی نەدانی پارەی کرێی مانەوەی لەهۆتێلەكە. 

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (ا ه ، س ك،ع  ن  و، س ع ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاوڵاتی تریان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەر كردووە.


ڕیکلام