دۆشداماوم،، لە دڵسۆزی خەڵکی ئەم وڵاتە

  2023-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: نەپێکەنیم، نەگریاوم،من ڕاماوم، دۆشداماوم،، لە دڵسۆزی خەڵکی ئەم وڵاتە.

ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری سلێمانییەوە

لەئێوارەی ڕۆژی 6\1\2023 هەر لێرە لەدیواری ئەکاونتەکەم، نووسینێکی کورتم سەبارەت بەئاهەنگی کردنەوەی جامی 25 کەنداو بڵاو کردەوە....
ئەمڕۆ 8\1 لە ئێوارە شیعری برای بەڕێز محەەد پاکژ. لەهۆڵی خاک، لەگەڵ پارێزگاری سولەیمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوو بەکر چاومان پێککەوت. زۆر بەگەرمی چاک و خۆشیمان لەگەڵ یەکدی کرد، بەدڵێکی پاک و بێگەرد باوەشمانن بەیەکدیدا کرد. وتیان:
(نوسینەکەتم خوێندەوە  دەستخۆش، لێ حەزم نەکرد هیچ ڕوونکردنەوەیەک بنووسم ، چونکە ئەو بەشەی کە پەیوەندی بەمنەوە هەیە کە گوایە  لەکردنەوەی ئاهەنگەکەو کاتێ بەتەنیشت سەرەک وەزیرانی عیراقەوە وەستاوم، گریاوم، دوورە لەڕاستیەوە، ئەگەر لەشاشەی تیڤیشدا وا دەرکەوتبم کە چاوم فرمێسسکی تێزابێ، ئەوە هی ڕووناکی کامێڕاکان و پڕۆجیکتەرەکان بووە)
هەروەها فەرموویان :

یاریگاکەی بەسراش لەسەر گیرفانی حکومەتی خۆجێیەتی بنیاتنراوە، تاکە پووڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی تێدا خەرج نەکراوە.
 پاشان بەڕێزیان، دکتۆر هەڤاڵ، نامەیەکی بەدەستخەتی خۆیان پێدام کە دیارە لە 1\6 نوسییویانە و پێی باش بوو لێرە لەواڵەکەی خۆمدا،  وەک خۆی بڵاوی بکەمەوە.
وێڕای ڕێزێکی زۆر بۆ دکتۆری بەڕێز ئەمە دەقی نامەکەی بەڕێزیانە 

دەقی نامەکە
 حاکمی کۆو مامۆستای خۆشەویستم، مرۆڤە بەرزو جوان و هەستیارە بەسۆزەکە؛
نەپێکەنیم، نەگریاوم،من ڕاماوم، دۆشداماوم،، لە دڵسۆزی خەڵکی ئەم وڵاتەو،بێباکی دەسەڵاتدارانی،لەخۆشەویستی ئەو خەڵکەو، بوغزی ڕقی گەورەکانی..، من تیاماوم، نەگریاوم، بەئاڵای کوردستانی سەر دڵمەوە بەدیار قوڕنەوە، بۆ شەپۆلەکانی دەچڵە(دیجلە) ڕاوەستاوم.
هەربژیت و هەرهەبیت
دڵسۆزتان
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
6\1\2023


ڕیکلام