بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق و بەدەستهێنانی جامی کەنداوی ٢٥ پەیامێک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات و دەڵێت، ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەبەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی عیراق دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداوی ٢٥ لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەبەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا، وەکچۆن هێز و توانای عیراقیشی بەرجەستەکرد بۆ رێکخستنی بۆنەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.
پیرۆزە ئەم دەستکەوتە نیشتمانی، رێکخستنە بێوێنە و ئامادەییە جەماوەرییە سەرنجڕاکێشە .
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان