پەیامێک لە مەسعود بارزانیەوە گەیشت

  2023-01-21  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئیزیدی بڵآوکردەوە و دەڵێت، بڕیارەکە بەرز دەنرخێنین.


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی جێگەی پێزانینمانە و، زۆر بە بەرزی دەینرخێنین".

 بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڵێت، "سوپاسی هەموو بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان. ئەو چاوەڕوانییەشمان لە وڵاتانی تری رۆژئاوایی هەیە لەپێناو بەدیھاتنی دادپەروەری و نەھێشتنی ستەمکاری بڕیاریهاوشێوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بدەن".

پەیامەکەی مەسعود بارزانی لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، ١٩-٠١-٢٠٢٣، دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید ناسێندرا. 


ڕیکلام