سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی كوشتنی هیشام هاشمی چەند بڕیارێكی دەركرد

  2020-07-07  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرماندەی فیرقەی یەكی پۆلیسی ئیتیحادی لەو ناوچەیەی هیشام هاشمی تێدا كوژرا لەكارەكەی دوورخراوەتەوە، بۆ دۆزینەوەی بكەرانی تیرۆرەكەش لیژنەیەكی باڵای پێكهێنا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەراگەیەندراوێك ئاشكرایكرد، بە بڕیارێكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد قاسم فەرماندەی فیرقەی یەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە پۆستەكەی لابرا، ئەوەش دوای تیرۆركردنی هیشام هاشمی هات لە شەوی رابردوودا. 
وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە سەرۆكایەتی بریكاری وەزارەتی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە ئیتیحادییەكان و بە بەشداربوونی بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغدا، لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوی كوژرانی هشام دەكرێت.
ئەوەش دوای ئەوەهات ك شەوی رابردوو چاودێری سیاسی و شارەزای ئەمنیەتی عێراق لەلایەن جەند ماتۆڕسوارێكەوە تەقەی لێكرا و تیرۆركرا لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵەكەدا كاردانەوەی جیاوازی لە میدیاكان لێكەوتەوە. 


ڕیکلام