سەرۆك وەزیرانی عێراق شەقامێكی بەغدا ناو دەنێت هیشام هاشمی

  2020-07-07  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، رێگە نادەن عێراق بەرەو وڵاتی مافیاكان ببرێت ودەشڵێت جگە لە سەركەوتن هیچ ڕێگەیەكی دیكە لەبەردەم عێراقدا نیە.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، سەرۆك وەزیران وتویەتی "ئێمە بەرپرسیارین بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن بۆ گەلی عێراق، جگە لەسەركەوتن هیچ رێگەیەكی دیكە نیە، لەمەودواش یەكێك لەشەقامەكانی بەغدا ناودەنرێت بە شەقامی شەهید هیشام هاشمی".
لە كۆبونەوەكەدا كازمی ئەوەشی وتووە  "تیرۆركردنی هیشام هاشمی دووبەرەكی لە نێوانماندا دروست ناكات، ئێمە ئەركمانە كە لە سەرۆكایەتی وڵات ئەم ناخۆشی و كارەساتە بكەینە دەستكەوتێكی بە بەرهەمی راستەوخۆ". 
بەڵێنی ئەوەشیداوە كە عێراق ناگەڕێتەوە بۆ دواوە و لەرێگەی یاساوە سزای ئەنجامدەری تاوانەكان دەدرێت،، ئەوەشی راگەیاند "رێگه بە هیچ كەسێك‌ نادەین كە عێراق بەرەو وڵاتی مافیاكان ببات".


ڕیکلام