پارێزگاری دهۆک: ئەو کەسانەی لەسەر کەمپینی هاوکاری دەستگیرکراون بۆ ئەوەمان بووە نەبێتە بەڕەڵایی

  2023-02-12  | 
دۆسیە:  دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی ئەنجامدانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و رۆژئاوی کوردستان، ژمارەیەک هاوڵاتی لە دهۆک دەستگیرکران، پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، هەندێک لایەن پێشێلکارییان کردوە


عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، "هەندێک ناوەندی کۆکردنەوەی هاوکاریمان دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی نەبێتە بەرەڵایی".

دوای دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانە پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، "هەندێک لایەن پێشێلکارییان کردووە و دەیانەوێت هەڵمەتەکە بکەنە بابەتێکی سیاسی، ئەو لایەنانە خۆشیان دەزانن سزای دەرچوون لەیەکدەنگی چییە".



ڕیکلام