دوای نەمای دوو جۆری دەرزی گرنگ لە نەخۆشخانەکان، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان_ی سلێمانی دەڵێت ، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو دەرزی گەشە و دەرزی زۆلادێکس ئەگاتە دەستمان .
د.پشدەر عەبدوڵڵا بەرێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان_ی سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە لە نەخۆشخانەکەمان دەرزی گەشە و دەرزی زۆلادێکس وەردەگرن بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندرووستی عێڕاق ئاگاداریان دەکەینەوە کە ئەو دوو جۆرە دەرزییە هەفتەی داهاتوو دەگاتە نەخۆشخانەکەمان و دواتر دەدرێت بەو هاووڵاتییانەی پێویستان بەو دوو جۆرە دەرزییەهەیە.