کەمێک بەر لە ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، بوردوومانی چەند ناوچەیەکیان کرد لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک .
سەرچاوەیەک لە قەزاکە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) ی ڕاگەیاند، بوردوومانەکە لە نزیک گوندی سپیندارێ لە چیای گارە بووە لە سنووری قەزای ئامێدی ،
بەپێی قسەی سەرچاوەکەی ژیان ، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بوردوومنەکە بەردەوام بووە، لە هەمان کاتیشدا ووتی بوردوومانەکە تڕس و دلەڕاوکێی زۆری لای هاوولاتیانی گوندەکانی نزیک لە شوێنی بوردوومانەکە دروست کردووە .