سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: پێویستە دەست بە کۆبوونەوەکان بکرێتەوە

  2023-02-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "کات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە و دەبێت دەست بە کۆبوونەوەکان بکرێتەوە"

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، " پرۆسەی هەڵبژاردن وەک بابەتێکی گرنگ و چارەنوس ساز دەبێت هەرچوار ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت و سەرجەم ناکۆکییە سیاسییەکانی لایەنە سیاسییەکان وەلا بنرێت و پرسی هەڵبژاردن بکرێتە ئەولەویەتی گفتوگۆکان چونکە، کات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە".

ئاماژەی بەوەشدا، "ئێمە لەدوای ئەنجامدانی کۆبونەمان لە گەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و  فراکسیۆنی یەکێتی و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، گەیشتینە ئەو بڕیارەی دەیێت کۆبونەوەکان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەوەی ئێستا چۆتە ناو ڕای گشتی و قسەی لەسەر دەکرێت، هۆکاری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن کورتکراوە تەوە لە نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدا ئەمە بابەتێکی گشتییەو پەیوەندی بە ڕێککەوتنی هەوموو هێزو لایەنە سیاسیەکانە لەسەر ئەو پرسە".

ئاشکراشیکرد، "لە ئێستادا پێمان راگەیاندراوە کە لەلایەن کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە قسە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، تا کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو دەزگایی هەڵبژاردنی هەردوولادا بکرێت، تا ئەگەر ناکۆکییەک هەیە سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن چارەسەر بکرێت، بۆئەوەی لە دوای رێککەوتی ١-٣ وە پەرلەمان دەستبکاتەوە بەکارەکانی خۆی".




ڕیکلام