به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ن له یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت: "له رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جه‌خت له پاراستن و بره‌ودان به زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی, "سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به زمانی دایک و له‌وانه‌ی فره‌زمانی و فره‌کولتووریی کوردستان ده‌پارێزن و کار بۆ پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن."