سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ژووری بازرگانی و هاوبه‌ندی بانكه عێراقییه‌كانى كرد. کە تێیدا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ده‌سته و فه‌رمانگه داراییه‌كانی حكومه‌ت و باج و گومركه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كان، ئامادەیی بوون.
بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەى راگەیاندنى محەمەد شیاع سودانى، لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیران جه‌ختی كرده‌وه له‌به‌رده‌وامیدان به‌چاكسازیه ئابوورییه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی وزاری و جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كانی دیكه‌ی ناو ده‌زگاكان بۆ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاكسازی گشتی له‌ژێرخانی ده‌وڵه‌ت.
لەبارەى رێگارەکانى تایبه‌ت به‌سه‌قامگیركردنی بازاری دراو و راونانی یاریكه‌ران به‌بازاره‌كان و ئالۆزكردنی دوپاتیکردووەتەوە، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌چاودێریكردن و سزادانیان به‌پێی یاسا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌راسپارده‌كانی په‌یوه‌ست به‌باشتركردنی ژینگه‌ی كاركردن كه له‌هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی وزاری ئابووری پێشکەش ده‌كرێن، خرایه روو، له‌گه‌ڵ تاوتووێكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی ئابووری له‌عێراق و چاودێریكردنی یاسا و راسپارده ده‌رچووه‌كان و ئاستی جێبه‌جێكردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەى پرۆژه‌ی سیسته‌می مۆڵه‌تی ئه‌لیكترۆنی كه كاری ده‌روازه سنوورییه‌كان گه‌ره‌نتی ده‌كات و رێكاره‌كانی ئه‌لیكترۆنیش ئاسانتر ده‌كات و رێ له‌یاریكردن وسه‌خته‌كاری ده‌گرێت و سنوورێك بۆ سپكردنه‌وه‌ی پاره و قاجاغیچی گومركی داده‌نێت.