عەلی حەمە ساڵح: خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا

  2023-02-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە دەست لە کاردەکیشێتەوە، دەشڵێت، خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، من لە ٨ی ١٢ ەوە دەستلەکارکێشانەوەم  واریدە کراوەو سێ جاریش داوام لە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کردوە بیخاتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام نەمدەویست ئەوەی باوەڕمە بیکەمە موزایەدە.

دەشڵێت، لە ٦ ی ١١ دا بۆیە باسم نەکرد هەندێک کەس هەموو گیانیان گەندەڵیە دەیان ویست بیکەنە موزایەدە بۆ شکاندنی هاوڕێکانمان، هەرگیز من خۆم بەدڵسۆزتر نازانم لەم هاوڕێیانەم کە دەمێننەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە تەنیا جیاوازی بیرکردنەوەیە، لەمێژە پێموایە ناتوانم ئیزافەی زیاتر بکەم بۆ کارەکەم.

ئاشکراشیکردوە، خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا


ڕیکلام