کۆشکی سپی ئەمریکا داوا دەکات لەماوەی ٣٠ رۆژدا ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک لەسەر موبایل و ئامێرەکانیان قەدەغە بکەن
سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی ئەمریکا کردووە، کە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بڕیاری قەدەغەکردنەی تیکتۆک جێبەجێ بکەن، ئەمەش لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا، بە یاسایەک کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دەرچووە و قەدەغە کراوە، بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر هەر ئامێرێک یان مۆبایلێک کە سەر بە حکومەت بێت.
بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆک لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەرچووە، ئەم بڕیارەی ئەمریکا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە بڕیارێکی هاوشێوەی حکومەتی کەنەدا دەرچووە، بەپێی ئەو بڕیارە دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکەی لەسەر هەریەکێک لە مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی قەدەغە کردووە، چونکە "ئاستێکی قبوڵنەکراوی مەترسییەکانی لەسەر تایبەتمەندی و ئاسایشی تێدایە".
پێش بڕیارەکەی کۆسکی سپی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو کۆمیسیۆنی ئەوروپاش ئەو ئەپڵیکەیشنەی لەسەر ئامێرەکانی قەدەغە کرد.