کۆمەڵی دادگەری عوسمان کانی کوردەیی دورخستەوە

  2023-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی کۆمەڵ عوسمان کانی کوردەیی دوورخستەوە، چونکە فراکسیۆنی کۆمەڵ بایکۆتی پەرلەمانی کردووە.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، دوای ئەوەی چەندینجار وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هۆشداریمان دابە (مامۆستا عوسمان علی کانی کوردەیی) کە پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی بێت و، بۆی نیە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، بەڵام ناوبراو گوێی پێ نەدا و سور بوو لەسەر بەشداریکردن .

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆیە وەک فراکسیۆن، بڕیارماندا بە دورخستنەوەی ئەو بەڕێزە لە ئەندامێتی فراکسیۆن و لەمڕۆوە بەدواوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە .



ڕیکلام