سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له كاتی یاسایی‌ی خۆیدا رۆژی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری ده‌كات و "ده‌بێ له‌مساڵدا ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوه‌كان و گفتوگۆی نێوانیان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان، كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و دۆخی شه‌نگالیان، تاووتوێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه، كه وه‌ك سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان له كاتی یاسایی‌ی خۆیدا ڕۆژی ھه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات و ده‌بێ له‌مساڵدا ھه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت".
لای خۆیه‌وه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵیی خۆی به هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشاندا و پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان دووپاتكرده‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی و گرنگیی جێبه‌حێكردنی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال، تا ببێته هانده‌ر و ڕێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزدییه‌كان بۆ سه‌ر زێد و ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان".
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه كه "چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات".