بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە، بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای هاتای لە تورکیا هەژاند
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا ( ئافاد) بڵاویکردەوە بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری رێختەر لە کەناراوەکانی ئیسکەندەرونی پارێزگای هاتای روویداوە.
روونیشیکردەوە چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٥.٣٩ کیلۆمەتر لە ژێر دەریادا بووە.