پارێزگاری هەولێر: دۆخەكە ئاوا بێت ناتوانین هەموو تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان بهێڵینەوە

  2020-07-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری هەولێر جارێكی دیكە هۆشداری لە دۆخی شارەكە و دەڵێت ئەگەر ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا ئاوا بێت ئەوا ناتوانن هەموو تووشبووان لە نەخۆشخانەكان جێ بكەنەوە.


فرسەت سۆفی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بارودۆخی تەندروستیی هەولێر تەواو مەترسیدارە و ئەگەر بێت و بەو جۆرە بەردەوام بێت ئەوا تەنها دەتوانن ئەو كەسانە لە نەخۆشخانەكان وەربگرین كە بارودۆخیان ناجێگیرە.
ئەو لەبارەی جارێكی دیكە راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ راسی لەوە كرد بەهۆی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان ناتوانن جارێكی دیكە قەدەیغەی هاتووچۆ رابگەیەننەوە وبەڵكو خۆپاراستن و جێبەجێكردنی رێنماییەكان گونجاوترین كارە كە ئەنجام بدرێت لە ئێٍستادا. 
ئەو وەك بەرپرسی یەكەمی ئیداری شارەكە بە میدیاکانی راگەیاند، حكومەت ئەوەی پێیكراوە ئەنجامیداوە لەوەزیاتر لە توانای حكومەتدا نیە و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان خۆیان بپارێزن. 


ڕیکلام