بەناو "ئەنجومەنی ئاسایش" بۆ کەوتووەتە بەرگریکردن لە تاوانباران؟

  2023-03-09  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان

مسۆگەرکردنی ئاسایشی هەرێم و پاراستنی بنەما و پرەنسیپە یاساییەکان
پاراستنی هەرێم لە تاوانی ڕێکخراو و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

ئەمە بەشێکە لەو ئامانج و بنەمایانەی لە ساڵی ٢٠١٢ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی لەسەر پێکهێنرا
بەڵام لەبری جێبەجێکردنی ئەو بنەمایانە و کارکردن بۆ سەقامگیری کوردستان، ئەنجومەنەکە بەشێوەیەک ئاستی دابەزیووە و دوورکەوتووەتەوە لە کاری ڕاستی خۆی، دێت بەرگری لە کەسانی هەڵهاتوو لە یاسا و خاوەن پێشینەی تاوان دەکات

ڕۆژی چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندی کێلەسپی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە چەند باخێکدا دەستی گیرت بەسەر چەندین پارچە چەکی جیاواز کە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی دەرەوەی دەزگا و هێزە ئەمنییە فەرمانییەکان ئامادەکرابوون بە مەبەستی ئەنجامدانی پشێوی و مەرامی سیاسی ، کە بەشێک لەوانەی دەستگیرکران پێشتر فەرمانی دەستگیرکرنیان هەبووە

ئەمانە هەمووی ئەنجامدرا بەبێ ئەوەی ناوی کەسایەتیەک بهێنرێت یاخود کەسایەتیەکی سیاسی بە ئامانج بگیرێت

بەڵام لە درەنگانی شەودا، دامەزراوەی بەناو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە بەیانامەیەکدا کە هەر لەو بەناو دامەزراوەیە دەوەشێتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە کارێکی دەرەوەی یاسا و حیزبیی ناودەبات، لە کاتێکدا ئەو کارە بە ڕێپێدان و فەرمانی دادوەر کراوە لەژێر ڕێکاری یاسایی پێویست و گونجاودا

بەڵام دەشێت ئەم کارە بۆ بەناو ئەنجومەنی ئاسایش نامۆ بێت، چونکە ئەو کەسانەی ئێستا ئەو بەناو دامەزراوەیە دەبەن بەڕێوە، خەڵکانێکن کە ناویان لەپاڵ چەتە و بکوژ و تۆمەتبارانی کەیسی تیرۆر دەبرێت

لە بنەڕەتدا ئەنجومەنی ئاسایش پێک دێت لە ٥ ئەنجام
کە بریتین لە
ڕاوێژکار ئەنجومەن
سەرۆکی دەزگای پاراستن
بەڕێوبەری ئاژانسی زانیاری
لێپرسراوی هەواڵگری سەربازیی
سەرۆکی دەزگای ئاسایش

لە کۆی ٥ ئەندامەکە، ٣ ئەندامیان لە پشکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانن، بەوپێیەش ئەو ڕاگەیاندراوانەی ئەو بەناو ئەنجومەنە دەریدەکات وەک ڕاگەیاندراوی پارتی دیموکراتی کوردستان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت نەک دامەزراوەیەک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم
.
ئەمە هەنگاوی یەکەمی لەدەستدانی متمانەیەتی

جگە لەوە لە پێشتریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان، ناوی ئەنجومەنی ئاسایش بەکارهێناوە بۆ داپۆشینی کارە نایاساییەکانی دەزگا بەدناوەکەی پاراستن


لە ناوخۆدا، ئەم دامەزراوەیە داڵدەدەری کەسانی هەڵهاتووە و تۆمەتباری کەیسی کوشتن و سیخوڕییە، هاوشێوەی سەلمان ئەمین، کە بە حسابی خۆیان ، پارتی دیموکرات و بە دیاریکراوی مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی شکستخواردووی هەرێم،  بەم کارە و بەکارهێنانی کەسانی وەک سەلمان ئەمین، دەتوانێت فشاری پێ بخاتە سەر یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، چونکە مەسرور تەنها ئەمەی بەدەستەوە ماوە و دەیەوێت بەمکارانە سەرنج لەسەر شکستی کابینەکەی دووربخاتەوە

لە بەرامبەر پارچەکانی دیکەی کوردستان، هەرجارێک و ئەم بەناو ئەنجومەنی ئاسایشەی مەسرور و پارتی، کۆمەڵێک کەس دەهێننە سەر شاشە و دەڵێن ئەمانە کادیری پەکەکەن، هەرچەندە پێشتر دەسەکەیان کەشفە، بەڵام ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە مەسرور ئەم دامەزراوەیەی کردووە بە پاشکۆیەکی دەزگای میتی تورکی و دژ بە کورد بەکاریادەهێنیت، وەک لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا، زۆر بەبێ شەرمانە ڕایانگەیاند، کە دەستیان بەسەر ٢  هەزار ماسکی دژە کیمیایی گرتووە، کە گەریلا ویستویەتی بەکاریانبهێنێت دژ بە هێرشە کیمیاییەکانی سوپای تورکیا

لەسەر ئاستی دەرەوەش، ئەم دامەزراوەیە بە هەموو ئەقڵی سیاسی و هەواڵگری خۆیەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و ڕکابەری سیاسیی پارتییان دەستگیرکرد و هیچ بەڵگەیەک نەبوو دژیان،  تۆمەتباریان کرد بە سیخوڕی، سیخوڕی بۆ کێ؟، بۆ کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە کوردستان


دەبێت ئەوەش تێبگەیت، کارە نایاساییەکانی دەزگا ڕابردوو تاریکەکەی پاراستن لەژێر چەتری ئەنجومەنی ئاسایشدا، تەنها دەرەوەی پارتیی بە ئامانج نەگرتووە

بەڵکو مەسرور بارزانی، ئەم دەزگایەی بەکارهێناوە بۆ پەڕوباڵکردنی ئامۆزاکەی خۆی و جگە لەوەی هەموو ئەوانەی کە سەر بە باڵی نێچیرڤان بارزانی هەژماردەکران دوورخستەوە و نێچیرڤان بارزانیشی خستە شوێنێکەوە کە هێندە بێدەسەڵاتە، کاری تەنها بووەتە پێشوازی کردن لە میوانەکانی مەسعودی مامی

لە هەڵبژارنە ناوخۆییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئامادەکاری بوو بۆ کۆنگرەی دوورخستنەوەی نێچیرڤان بارزانی و هێنانە پێشەوەی مەسرور بارزانی، دیسانەوە دەزگای پاراستن و ئەنجومەنی ئاسایش دەستیوەردایە هەڵبژاردنەکان و ئەو کەسانەی کردە ئەندامی کۆنگرە کە ئەڵقە لەگوێی مەسرور بارزانی بوون

لەم دواییانەشدا دوای لابردنی بەسام عەلی لە بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە هەڵەبجە بە بڕیاری مەسعود بارزانی و دانانی دلێر حەمە کەریم لە شوێنی، ناڕەزایی ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی پارتی لێکەوتەوە، مەسرور بارزانی لەڕێی چەند کەسێکی ناو ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخستنی تایبەت، هەڕەشەی لێپرسینەوە و سزادانی ئەو کادیرانە کراوە کە ڕازی نین بەو بڕیارە، چونکە بەرپرسی کۆن کە لابراوە لەسەر باڵی نێچیرڤان حساب بووە و بەرپرسی نوێش نزیک لە مەسرورە


بەڵێ، ئەمەیە پێناسەی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕاوێژکارەکەی 
ساختەکاری، داڵدەدەری بکوژ و تۆمەتباری تیرۆر، سیخوڕی و کرێگرتەیی

نەک ئەوەی لە یاسا فەرمیەکاندا پێناسەی بۆ کراوە

لەسەر ئاستی دەرەوەش، ئەم دامەزراوەیە بە هەموو ئەقڵی سیاسی و هەواڵگری خۆیەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و ڕکابەری سیاسیی پارتییان دەستگیرکرد و هیچ بەڵگەیەک نەبوو دژیان،  تۆمەتباریان کرد بە سیخوڕی، سیخوڕی بۆ کێ؟، بۆ کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لە کوردستان


دەبێت ئەوەش تێبگەیت، کارە نایاساییەکانی دەزگا ڕابردوو تاریکەکەی پاراستن لەژێر چەتری ئەنجومەنی ئاسایشدا، تەنها دەرەوەی پارتیی بە ئامانج نەگرتووە

بەڵکو مەسرور بارزانی، ئەم دەزگایەی بەکارهێناوە بۆ پەڕوباڵکردنی ئامۆزاکەی خۆی و جگە لەوەی هەموو ئەوانەی کە سەر بە باڵی نێچیرڤان بارزانی هەژماردەکران دوورخستەوە و نێچیرڤان بارزانیشی خستە شوێنێکەوە کە هێندە بێدەسەڵاتە، کاری تەنها بووەتە پێشوازی کردن لە میوانەکانی مەسعودی مامی


ڕیکلام