ترەمپ: سزای توند بەسەر مۆسكۆدا دەسەپێنم

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر ڕووسیادا دەکات و داواش لە وڵاتان دەکات چیتر نەوت لە ڕووسیا نەکڕن.

دوای شکستهێنانی هەوڵەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنى شەڕی ئۆکرانیا و کۆبوونەوەى دوو قۆڵی پوتین و زیلینسکی بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى نێوان ئەو دوو وڵاتە ترەمپ دەستی بە هەڕەشە لە ڕووسیا کرد.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، ئامادەم سزای توند بەسەر مۆسكۆدا بسەپێنم، كاتێك هەموو وڵاتانی ناتۆ هەمان كاریان كرد و وازیان هێنا لە كڕینی نەوتی ڕووسیا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەپاندنی باجی گومرگیی بەرێژەی 50% بۆ 100% بەسەر چیندا لەلایەن ناتۆوە، كە لە دوای كۆتایی جەنگی ڕووسیاو ئۆكرانیا هەڵدەوەشێتەوە.


ڕیکلام