نه‌ته‌نیاهۆ: سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس گرنگی به‌ خه‌ڵكی غه‌زه‌ ناده‌ن.

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەناوبردنی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس کە لە قەتەر نیشتەجێن، ئاستەنگی سەرەکی لادەبات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "سەرکردە تیرۆریستەکانی حەماس کە لە قەتەر نیشتەجێن، گرنگی بە خەڵکی غەززە نادەن، ئەوان هەموو هەوڵەکانی ئاگربەستیان پەکخستوە بۆ درێژکردنەوەی جەنگی بێ کۆتا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەناوبردنی سەرکردەکانی حەماس ئاستەنگی سەرەکی لادەبات بۆ ئازادکردنی هەمو بارمتەکانمان و کۆتاییهێنان بە جەنگ".


ڕیکلام