کەمێک پێش ئێستا جارێکیتر بوومەلەرزە لە پارێزگای مەڕەشی باکوری کورستان روویدا، ئافات دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەکە ٤،٧ پلەی رێختەر بووە
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا "ئافاد" بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٩:٤٧ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٧ پلە، قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای مەڕەشی ھەژاند.
ئاماژەی بەوەشداوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە ئەگەری بوونی زیانی گیانیی بکات.