سایلۆی سلێمانی لە ئەمڕۆوە چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکات

  2023-03-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سایلۆی سلێمانی لە ئەمڕۆوە چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٥ دابەش دەکات و دەستدەکات بە راییکردنی مامەڵەی جوتیار.

 سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە رۆژانی ١ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و دەڵێت، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، لە ئەمڕۆوە سەردانی ھۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن.

راشیگەیاندووە، نزیکەی ٢٠٠ جوتیار ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکەیان کردووە و تا ئێستا نەچوون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، سایلۆی سلێمانی داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن تا بتوانین چەکی پارەکانیان ڕادەست بکەن.




ڕیکلام