کێشەی دەفتەری پاسپۆرت لە تەواوی عێراق چارەسەرکرا

  2023-03-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ماوەیەکی زۆر لە نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە سەرتاسەری عێراق، بەڕێووەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی عێراق رایگەیاند، کێشەکە چارەسەر کراوە و ٥٠٠ هەزار دەفتەری پاسپۆرتیان پێگەیشتوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراق چارەسەرکرا و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتەکانیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ٥٠٠هەزار دەفتەر گەیشتووەتە پارێزگاکانی عێراق و ئەمەش کێشەی دواکەوتنی پێدانی پاسپۆرت چارەسەردەکات.

لە کۆتای ساڵی رابردوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گرفتی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت سەری هەڵدا و کێشەی بۆ گەشتی هاوڵاتیان دروست کرد بۆ دەرەوەی سنورەکانی عێراق.


ڕیکلام