بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی بڕیار لە چارەنووسی نەتەوە و پێکهاتەکان بدات

  2023-03-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لە بەغدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی ئامادەبوو، جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە وڵاتدا.

ئاماژە بەوەشدراوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە چارەنووس و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لە دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکاندا بوو، لەو بارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتوندی دژی هەموو هەوڵێک دەوەستێتەوە کە بیەوێت گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بخاتە مەترسییەوە".

دەشڵێت، "هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لای ئێمە رێزلێگیراون و نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی بڕیار لە چارەنووسی ئەوان بدات".


ڕیکلام