پارێزگاری دهۆك وادەی تەملیككردنی خانوە زیادەڕوەكانی دیاریكرد

  2020-07-09  | 
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك
مازن شنگالی
 مازن شنگالی
پارێزگاری دهۆك دوا وادەی تەملیككردنی ئەو خانوە زیادەڕەوانەی سنوری پارێزگاكەی دیاریكرد و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن دەست بكەن بە مامەڵەكردن.

پارێزگاری دهۆك دوا وادەی تەملیككردنی ئەو خانوە زیادەڕەوانەی سنوری پارێزگاكەی دیاریكرد و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن دەست بكەن بە مامەڵەكردن. 
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، رایگەیاند ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكمان ئەنجامدا بۆ تەملیككردنی ئەو خانوانەی بە زیادەڕوی لە سنوری شارەوانیەكاندا دروست كراون و لیژنەیەكی باڵای بۆ پێكهێنراوە كە خۆم سەرپەرشتی دەكەم و لیژنەی فەرعیش دروستكراوە كە قایمقامەكان سەرپەرشتی دەكەن. 
ئەو وتیشی، ئەو كەسانەی خانویان بە زیادەڕەوی دروست كردووە هەتا رۆژی 10/10/2020 داخوازی خۆیان پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی تەملیك بكرێت. ئەوەشی راگەیاند بڕیارەکە ئەو خانوانە دەگرێتەوە کە پێش 13/3/2018دروستکراون. 
پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: بڕیاری تەملیك كردنی ئەو خانوانە ئەوانە ناگرێتەوە كە لەسەر زەوی تەرخانكراو بۆ قوتابخانە و شەقامەكان دروستكراون. 


ڕیکلام