باندێكی بازرگانی بە مرۆڤ لە كەركوك دەستگیركران

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
باندێك لە شاری كەركوك دەستگیركران كە هەوڵیانداوە كچان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە فریوبدەن و دواتر لەشفرۆشیان پێوەبكەن.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری باندێك دەستگیر كراون لە شاری كەركوك كە پێكهاتوون لە دوو ژن و پیاوێك. 
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەو باندە لە كاتی دەستگیر كردنیان ناسنامەی ساختەیان پێگیراوە و خۆیان دانیان بەوەداناوە كە لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە لە هەوڵدا بوون كچانی شارەكە فریوبدەن. 
ئەوە لە كاتێكدایە دەزگای هەواڵگری لەكەركوك لەڕونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا توانیویانە دوو ژنە داعش دەستگیربكەن كە لەنێو كەمپی ئاوارەكانی لەیلانبوون و لەسەردەمی داعشدا وەكو بەرگدروو جلی ئەفغانیان بۆ چەكدارانی ئەو گروپە ئامادە كردووە. 


ڕیکلام