فراکسیۆنی یەکێتی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم تۆمار کرد

  2023-05-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە کار بۆ ڕێکەوتن دەکەن بۆ هەموارکدنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بەڕێکەوتن.

وتیشی، پارتی لە هەندێ پرس نەهاتۆتە پێشەوە بۆ هەمواری یاساکە و ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوە تا ڕێگری دروستبێت بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

سەرۆکی فراکسۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی نەگەیشتنە ڕێکەوتن و دواکەوتنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەدادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکردوە بۆ ئەوەی یاساکە هەمواربکرێتەوە


ڕیکلام